ئۆکرانیا: سەرۆکایەتی رووسیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش وەک زللـه‌یەکە لە ناوچاوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، “دمیترۆ کۆلێبا” وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات، رووبەرووی هەر هەنگاوێکی نایاسایی رووسیا لە ئەنجوومەنەکە ببنەوە و دەڵێت: “وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن وڵاتێکی لەیاسا دەرچووەوە، وەک لێدانی زللـه‌یەکە لە ناوچاوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.”

هەروەها “دمیترۆ” لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە “ئەندامانی ئێستا”ی ئەنجومەنەکە کردووە “رووبەڕووی هەر هەوڵێکی رووسیا ببنەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی ئەم سەرۆکایەتییە”.

ئەمەش دوای بڕیاری وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هات لە لایەن رووسیاوە، کە بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.

بریارە “سێرگی لاڤرۆڤ” گوتارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشکەش بکات و دواتر “ڤاسیلی نیبێنزیا” باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان، تا سەرەتای مانگی ئایار سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات.

لە لێدوانی هاوشێوەدا، وەزیرانی دەرەوەی رۆمانیا و پۆڵەنداش دەڵێن، هیچکات رووسیا ناتوانێت بێلایەنانە سەرۆکایەتی ئەو دامەزراوە هەستیار و گرنگەی جیهان بکات.