ئۆکرانیا سزای بەسەر دەیان هاوڵاتی ڕوسی و سەدان کۆمپانیادا دەسەپێنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سزای بەسەر 33 هاووڵاتیی ڕووسی و 225 کۆمپانیای سەر بە ڕووسیای سەپاند.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا فەرمانێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات،  کە سزاکانی سەر ئەو 33 کەسە بۆ ماوەی 10 ساڵ کارا دەبێت.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، سزاکان بریتین لە سڕکردنی سەروەت و سامانیان و وەستاندنی کارە بازرگانییەکان و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکانیان.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا زێلێنسکی سزای تایبەت بەسەر بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا و فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا و حوسێن ئارنۆس، سەرۆکوەزیرانی سوریادا سەپاند.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: فازیڵ محەمەد