له باكوری حه‌سه‌كه درۆنێكی توركی كه‌سێكی برینداركرد
ته‌لته‌مر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به بۆردومانی درۆنێكی توركی كه گوندێكی ئاوه‌دانی له باكوری حه‌سه‌كه به ئامانج گرت، كه‌سێك برینداربو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نۆرس پرێس-ی وت، درۆنێكی توركی گوندی ته‌لـله‌بنی له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر و باكوری حه‌سه‌كه بۆردومانكردوه.
بۆردومانه‌كه بوه‌ته هۆی برینداربونی كه‌سێك و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
له تشرینی یه‌كه‌می 2019، ناوچه‌ی ته‌لته‌مر له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تۆپباران ده‌كرێت و له‌لایه‌ن درۆنه توركیه‌كانه‌وه ده‌كرێته ئامانج.