پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکات و هیوا دەخوازێت کە ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت.

لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە.

گوتیشی، هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی کە هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە.