ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە ئاشکرایکرد کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە لە باکوری حەلەب تۆمار کرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری ڕۆژئاوای حەلەب تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 13:57 بە درێژایی 36.672 ڕۆژهەڵات و پانی 36.880 باکوور بە قوڵایی 11 کم ڕوویداوە.
هەروەها سەنتەرەکە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ 9 بوومەلەرزەی تۆمارکردووە کە هێزەکەی کەمتر لە 3.6 پلەیە بە پێوەرەکانی ڕێختەر.
سەنتەرەکە ڕایگەیاندووە کە چوار لە بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان لە ئیسکەندەرون و پێنج لە تورکیا بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دۆخی بومەلەرزە بەرەو گەڕانەوە بۆ پێش 6ی شوبات دەروات.