لە حەسەکە چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

حەسەکە – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراودا بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە گەڕەکی نەشوا لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەکدارێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بە گوتەی پەیامنێری نۆرس پرێس لە شاری حەسەکە، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی چڕ لەو گەڕەکەدا بڵاوبوونەتەوە کە هێرشە چەکداریەکەی تێدا روویداوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوای هێرشە چەکداریەکەی کەسانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک بازنەی شەریعە لە گەڕەکی نەشوەی ڕۆژئاوا، چەکدارێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لەو شوێنانە بڵاوبوونەتەوە و جێگیربوون کە هێرشەکەی تێدا روویداوە.

ئامادەکردنی: جیندار عەبدولقادر – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی