بلاسخارت له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا قسه‌ی خۆی ده‌كات له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
سلێمانی-نۆرس پرێس
لەو دانیشتنه‌ی بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تۆپبارانی گوندی په‌رخێ له زاخۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجامی بدات، جه‌نین بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ بلاسخارت كۆبوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كازمی ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی “عێراق سوره له‌سه‌ر دواندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیا كه بوه هۆی شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بێ‌تاوان له دهۆك.”
كازمی داواشیكردوه، “نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه گوێ له روانگه‌ی عێراق بگرێت به‌وشێوه‌یه‌ی سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جه‌نین بلاسخارت وتویه‌تی، “له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وته‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.”
سه‌عات (01:50)ی خوله‌كی چوارشه‌ممه 20ی ته‌مموز، له‌كاتێكدا گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه رویان له ناوچه‌كه كردبو، توركیا چوار موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك كرد‌و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 22ی تریش برینداربون.
رۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی عێراقی دایه‌وه‌و رۆژی سێشه‌ممه دانا بۆ دانیشتنی له‌ناكاوی تایبه‌ت به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی رابوردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، لە ساڵی 2018 وە، تورکیا 22 هەزار و 700 دەستدرێژی دژ بە سەروەری عێراق ئەنجامداوەو وەزارەتی دەرەوەش 296 یاداشتی ناڕەزایی لەسەر دەستوەردانی تورکیای پێشکەشکردوەو هاوپێچی كردوه لەگەڵ ئەو سکاڵایەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردوە.