هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، لە رێورەسمێکدا نۆ پارچەی مێژوویی دێرین کە لەلایەن ئەمریکاوە پارێزرابوون رادەستی عێراق کرانەوە، حەوت لەو پارچە دێرینانە مێژووەکانیان بۆ سەردەمی بابلییەکان دەگەڕێتەوە.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، “بە ئامادەبوونی عەبدوللەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق نۆ پارچەی شوێنەواریی رادەستی سەرۆکی دەستەی شوێنەوار کرانەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “حەوت لە پارچە شوێنەوارییەکان مۆرن و دەگەڕێنەوە بۆ شارستانییەتی بابلیەکان و شارستانی دۆڵی رافیدەین و لەلایەن داواکاری گشتی نیویۆرکەوە رادەستکراونەتەوە، دووانەکەی دیکەش پارچەی عاجن و لە شێوەی رووخساری مرۆڤدان، لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکاوە رادەستکراونەتەوە”.