دروشمەکانی “داعش” لە سەر دیوارەکانی شارۆچکەیەکی ژێر دەسەڵاتی تورکیا دەبینرێت لە سوریا

رەققە – نۆرس پرێس

لەمرۆژانەی دوایدا، دروشمەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەکان بینران، لە شارۆچکەی “سلوک”ی باکووری شاری رەققە، کە لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لە پاییزی 2019وە لە ژێر دەسەڵاتی تورکیادایە.

شارۆچکەی “سلوک” کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، چەندین هێرشی ئاسمانی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، بەخۆوە بینیوە، کە شانە چالاکەکانی سەر بە ڕێکخراوی “داعش”یان لەو شارۆچکەیە کردوەتەئامانج.

لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا لۆگۆی رێکخراوی “داعش”یان بڵاوکردەوە، کە لە چەند شوێنێکی شارۆچکەکەدا نەخشینرابوون.

رۆژی 10ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەرکردەیەکی رێکخراوەکەی لە گوندی حەمام ئەلتورکمان لە گوندەواری گرێ سپی لە باکووری رەققە کردە ئامانج.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان