فۆرد پێشبینی دەکات هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا بەردەوام بێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق، ڕایگەیاند کە “هێرشی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له‌دوای ئه‌و گرژییه‌ی له سوریا له نێوانیان ڕویدا.
فۆرد ئاماژەی بەوەشکردووە، ” کاتێک كوژراو له ڕیزه‌كانیان ده‌بێت ، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئەمریکییەکان وەڵامی توندیان ده‌بێت، ئه‌و شته‌ش پێم وانیه كۆتایی بێت،”، لە هەمان کاتدا هەردوولا “جەنگێکی گەورە”یان ناوێت.
ڕوونیشی کردەوە کە كۆتایی هێنانی ئه‌ركی ئه‌مریكا له سوریا نا دیاره، دوای ڕووخانی دوایین مۆڵگەی داعش لە باغۆز كه زیاتر لە چوار ساڵه.
باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژەی بەوه‌شدا کە هێشتا زۆرینەیەکی یەکلاکەرەوە لە واشنتۆن پشتیوانی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناكه‌ن.
ڕۆژی هەینی، پاتریک ڕیدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند کە هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران به ده موشه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی “قه‌ریه خه‌زرا” له دێره‌زوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هێرشەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج و بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و پێنج سەربازیش بریندار بوون.