ناوەندی نیشتیمانی بومەلەرزەزانی: 20 بوومەلەرزە لە ماوەی 24 کاتژمێردا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی حکومەتی سوریا رایگەیاند، 20 بوومەلەرزەی سووک لە بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممەوە تا کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆمارکراوە.

ناوەندەکە، لە راگەێنراوێکدا بڵاویکردەوە، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی چاودێری بومەلەرزەزانی چاودێری 9 بومەلەرزەیان لە ئیسکەندەرون، بوومەلەرزەیەک لە باکووری لوبنان و 10 بوومەلەرزەیان لە تورکیا تۆمارکردووە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان 1.8 بۆ 3.8 پلەدا بووە لەسەر پێوەرەکانی رێختەر، هەروەها لە قووڵایی جیاوازدا، کە گەیشتووەتە 72.8 کم.

لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە شەشی شوباتدا رووی لە سوریا کرد، کە زیانێکی زۆری هەبوو، ناوچە جیاوازەکانی سوریا و تورکیا تووشی هەزاران لەرینەوەی پاش بوومەلەرزە بوونەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی