رووسیا پەیامنێری رۆژنامەیەکی ئەمریکی ناسراو دەستبەسەردەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی لە شاری یکاترینبۆرگی رووسیا، ئیڤان گێرشکۆڤیچ، پەیامنێری “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتی رووسیا، ئیڤان گێرشکۆڤیچ لەسەر رێنماییەکانی لایەنی ئەمریکی، زانیاری نهێنی دەوڵەتی سەبارەت بە چالاکییەکانی یەکێک لە کارگەکانی کۆمەڵگەی سەربازی-پیشەسازی رووسیا، کۆکردووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی فیدراسیۆنی رووسیا کارەکانی پەیامنێری نووسینگەی مۆسکۆ لە رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی راگرت کە بە “چالاکییە نایاساییەکان” لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا، ناسێنراوە.
هیچ وردەکارییەکی دیکە لەسەر ئەو پرسە بڵاونەکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتێکی دواتردا لێدوانێک لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە لەسەر ئەو پەیامنێرە بڵاوبکرێتەوە. ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر