9 گیانلەدەستدان و زیاتر لە 20 بریندار بەهۆی ئەو زریانەوە کە سوریای گرتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەو زریانەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە سوریای گرتەوە، بەرزبووەوە بۆ 9 کەس و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون، ئەمەش وەک ئەنجامێکی سەرەتایی لەلایەن بەشی چاودێری و بەڵگەنامەی نۆرس پرێسەوە تۆمارکراوە.
تا ئێستا نۆرس پرێس گیانلەدەستدانی 9 کەسی تۆمارکردووە کە 3 منداڵ و ژنێکیان تێدایە، جگە لە برینداربوونی 23 کەس کە 6 منداڵیان تێدابوو.
قوربانییەکان بەمشێوە بەسەر شارەکاندا دابەشبوون:
4 گیانلەدەستدان و 13 بریندار لە حەمات
4 گیانلەدەستدان و 6 بریندار لە ئیدلب
یەک گیانلەدەستدان و یەک بریندار لە حومس
لە 3 بریندار لە حەڵەب
هۆکاری زیانە گیانییەکان بۆ ئەو گەردەلول و زریانە بەهێزە دەگەڕێتەوە کە بووە هۆی کەوتنی تابلۆ گەورەکان و پانێڵەکانی خۆر و بەشێک لە باڵەخانەکان و پەنجەرە و بەشێکی بەشێک لە دیوارەکان، لە زۆرێک لەو ناوچانەی سوریا.
زریانەکە بووە هۆی داڕمانی سێ تاوەری کارەبایی لەسەر هێڵی وێستگەی سەلحەب، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند گوندێک، ئەمە جگە لە کەوتنی عامودەکانی دیکە لە ئەلسوقەیلەبییە و سەلامیە، بە گوتەی حەبیب خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا لە حەمات بۆ رۆژنامەی نیمچە فەرمیی ئەلوەتەن.