قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی ئابوری لە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، فەرمانێکی دەرکردووە کە تێیدا نرخی گۆشتی سوور و ڕێژەی قازانج بۆ قەسابەکان لە هەموو ناوچەکاندا دیاری دەکات.
لە فەرمانەکە هاتووە، نرخی 50 هەزار بۆ فرۆشتنی هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور دانراوە.
دەستەی ئابوری ئاشکراشی دەکات، کە فرۆشیاران مافی ئەوەیان هەیە لە ژێر ئەو سەقفە بەرزە، بەپێی کوالیتی و جۆری گۆشتەکە کێبڕکێی یەکتر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کڕینی گۆشتی سوور جگە لەڕێگەی کۆشتارگەی شارەوانی قەدەغەکراوە و بەپێی فاتورەیەک کە واژۆی لەسەرە تیایدا ئاماژە با کوالیتی و پلە و کێش و نرخی گۆشتەکە دەکات.
هەروەها ڕێژەی قازانج بۆ قەساب و قەسابەکان بە ڕێژەی 7% وەک زۆرترین نرخ دیاری کردووە.
لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەو دەقە بکات کە فەرمانەکەدا ئاماژەی پێکراوە، سزای سێ هێندەی بەهای ئەو شتەی کە فرۆشتووە دەدات، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەکردنی بۆ دادگا.