زریانێکی توند زیانی بە دەیان خێمەی نێو کەمپەکان گەیاندووە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئەنجامی زریانێکی توند کە زۆربەی ناوچە و شارەکانی سوریای گرتەوە، شەش کەس برینداربوون کە دوو منداڵیان تێدایە، دەیان خێمەش زیانیان پێگەیشتووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، زیانێکی زۆر گەیشتووەتە کەمپەکان و پەناگەکانی گوندەکانی ئیدلیب بە گشتی، هەروەها 3 برینداریش لە کەمپەکانی جەبەل سماق و کەمپەکانی کەلی لە باکوری ئیدلب تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەردەلوولەکە زیانی بە دەیان خێمەی نێو کەمپەکان گەیاندووە لەوانە، کەمپەکانی حەربنوش، دێر حەسەن و ئەلبەردغەلی، تا دەگاتە ئەتمەئە لە باکوری ئیدلیب.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دوو گەنج لە ئەنجامی داڕمانی دیواری خانوویەک لەکاتی کارکردندا لە ناوچەی ئەریحای باشوری ئیدلیب برینداربوون، ئەو بریندارانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی ئیدلیب.
سەرچاوەیەک کە بۆ تیمی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری کاردەکات بە نۆرس پرێسی ڕایگەیاندووە، ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە 6 بریندار لە سەرجەم گوندەوارەکانی ئیدلیب هەن، هەروەها زیان گەیشتووەتە زیاتر لە 92 خێمەی کەمپەکانی ئاوارەکان و ئەوانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.