داوا لە ئەمەریکا دەکرێت کە بخاتە سەر تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆشتنی کوردانی عەفرین

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

حسێن ئەلسادا، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ لەمەڕ بابەتی ئەو کوردانەی کە لە ئاهەنگی نەورۆز لە شارۆچکەی جندێرسی سەر بە عەفرین کوژران.

ئەلسەدا، لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی کۆشتنی هاوڵاتیانی کورد لە عەفرین،  رایگەیاند، کۆشتنی هاوڵاتیانی کورد لە عەفرین ئیدانە دەکەین، لەکاتێکدا کە کۆشتنیان تەنها لەبەر گێڕانی ئاهەنگی جەژنی نەوروز بووە.

دانیشتوان و ئاوارەکانی عەفرین و بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و ئیدانەی ڕووداوەکەیان کرد.

خەلیل نەعسان، ئاوارەیەکی خەڵکی عەفرینە گوتی، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانی جندێرس بکات.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکرد، کورد لە عەفرین لە نادادپەروەرییەکی گەورەدا دەژین و ڕووبەڕووی کاری نامرۆڤانە دەبنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

سلێمان عەرەب، هاوسەرۆکی بەرێوەبەرایەتی ناوخۆیی لە ناوچەی جزیرە ڕایگەیاند، ئەوەی لە جندێرس ڕوویدا ئەنجامی کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییە کە بۆ‌ ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژانە لە ناوچەی عەفرین پراکتیزە دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر داوای کرد، ئەو تاوان و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە خەڵکی عەفرین ئەنجام دراون، لە رێگای لیژنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاشکرا بکرێن و کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا بهێنرێت و  چارەسەرێکی خێرا بۆ دۆخی عەفرین و گەڕاندنەوەی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی بدۆزرێتەوە.

ئامادەکردن: نالین عەلی – داڕشتنەوە: عەگید مشمش