لە دیمەشق 13 کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای باشوری دیمەشق، 13 کەس بریندار بوون.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکە لە نزیک نانەواخانە یەدەگەکان ڕوویداوە، دوای پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل بەیەکەوە، ئەو کەسانەی کە برینداربوونە بۆ نەخۆشخانەکانی دیمەشق گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسێدس تێکچووە و لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی تردا تووشی پێکدادان بووە، ئۆتۆمبێلی یەکەمیان لە جۆری ڕێنۆ بووە و دووەمیشیان مایکرۆباس، ئەم رووداوە بووەتە هۆی برینداربوونی 13 کەس، هەروەها زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری ڕووداوەکە خێرا لێخۆڕینی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مارسێدس بووە، ئەمەش وایکردووە کە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەست بچێت و پێکدادان لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەکەی تردا دروست بێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی