کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی بەستەڵەک لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هوشداری لە دروستبوونی بەستەڵەک لە شەوان و بەرەبەیانی لە بەرزاییەکانی شاخ و زۆربەی ناوچەکانی ناوخۆی سوریا دەدات هەر لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا شەممەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کە خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستدا لە کاتژمێرێکدا 100 کیلۆمەتر زیاتر بێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایگەیاند، کەش و هەوا  ساف و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچر پچر  بەسەر ناوچە کەناراوییەکاندا.

 هەروەها پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە  لە 2 بۆ 4 پلەی سەدی.

کەش و هەوای شەوان لە بەرزاییەکانی شاخەکان زور سارد دەبێت، هەروەها هۆشداریش لە دروستبوونی تەم و مژ لە ناوچەکانی ناوەڕاستدا دەدرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: عەگید مشمش