هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شاری بەغدا، كارمەندێكی هێزی ئەمنییان دەستگیرکردووە كە بڕێكی زۆر دراوی ساختەی پێبووە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی هێراق بەپێی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەكی توند و چاودێریدا توانیویانە كارمەندێكی ئەمنی دەستگیربکەن كە بڕێکی یەکجار زۆر لە دراوی ساختەی هەڵگرتبوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دراوانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە 30,000 هەزار دۆلار لە جۆری 100 دۆلاری ساختە و هەروەها 65,000 هەزار دۆلاری جۆری 50 دۆلاری ساختە. لەگەڵ 27 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری ساختە و 2 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری 10,000 هەزار دیناری و هەروەها یەك ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری5000 هەزار دیناری ساختە.
سەرچاوە ئەمنیەکە دووپاتیشی كردەوە، لە گەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەو دەست بەسەراگرتنی ئەو بڕە دراوە ساختەیە، دەست بەسەر ئامێرێكی ژماردنی پارە وچوار موبایل و مۆری پارە و چەندین ناسنامەی تردا گیراوە