واشنتن: لە 36 کاتژمێری رابردوودا هیچ هێرشێکمان بۆ سەر پێگەکانمان بەدی نەکردووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، جۆن کیربی گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا هیچ هێرشێکیان بۆ سەر پێگەکانیان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەدی نەکردووە.
کیربی وتی: ئەمریکا لە ماوەی 36کاتژمێری رابردوودا لە سوریا هیچ هێرش و کاردانەوەیەکی دیکەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
کیربی زیادی کرد: پاش هێرشی سەر بنکەیەکمان لە سوریا لە 23ی ئازاردا، هێشتا وریاین.
جۆن کیربی گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، لە هێرشەکەدا کە لەلایەن لایەنگرەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، “بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و بەڵێندەرێکی دیکە و پێنج سەربازی ئەمریکیش بریندار بوون”.