بەرپرسێکی رووسیا “کۆبوونەوەیکی نزیک” دەربارەی دۆسیەی سوریا رادەگەێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، “کۆبوونەوەیەکی نزیک”ی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا، ئێران و سوریای راگەیاند بۆ گەیشتن بەوەی کە بە “ئامانجێکی ستراتیژی گرنگ” وەسفی کرد.
بۆگدانۆڤ هیوای خۆی دەربڕی کە ئەرکی نێوەندگیری بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا بە “سەرکەوتنێکی هاوبەش” کۆتایی پێبێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی ئازار لە مۆسکۆ کۆبوونەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سەردانەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ رووسیا بەڕێوە بچێت.
بەڵام لەو کاتەدا سەرچاوە رووسیەکان رایانگەیاندبوو کە کۆبوونەوەکە دواخراو دەبێت و بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
سەبارەت بەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی دواخستنی کۆبوونەوەکە، بۆگدانۆڤ وتی: ئێستا مانگی رەمەزانە، بارودۆخی دیکە زۆرن، بەڵام کارەکان بەردەوامن.
بۆگدانۆڤ لە راگەێنراوێکدا بۆ میدیاکانی رووسیا رایگەیاندووە، “لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا، ئێران و سووریا ئەنجام دەدرێت”.
بۆگدانۆڤ رایگەیاندووە کە ئەو خۆی نوێنەری تایبەتی پوتینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی “ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەکە کە گوتی “پێموایە بەم زووانە دەبێت، هیوادارین وابێت”.