ناوەندی نیشتیمانی سوریا بۆ بومەلەرزە: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 27 بومەلەرزە روویداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی رایگەیاند، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، چاودێری 27 بومەلەرزەیان لە ناوچەجیاوازەکانی سوریادا کردووە.

  ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکان لە نێوان 1 بۆ 3.9 پلە بوون بە پێوەرەکانی رێختەر، لە قووڵایی جیاوازدا کە گەیشتووەتە 37.4کم.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی بومەلەرزە، چاودێری سێ لەرزینیان کردووە لە باکووری رۆژئاوای لازقییە، یەکەمیان بە قوڵایی 28کم و دووەمیان 29کم و سێیەمیش 34کم.

بومەلەرزەیەکیش بە قوڵایی 26کم لە رۆژئاوای حەمات روویداوە، هەروەها 17 بوومەلەرزە لە شارۆچکەی ئیسکەندەرون روویانداوە، یەکێکیان لە رۆژئاوای شارۆچکەکە و سیانیان لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب، ئەمە جگە لە بوومەلەرزەیەک لە کەنداوی ئیسکەندرون و پێنجیان لەناو خاکی تورکیادا.

تا ئێستاش سوریا روبەڕووی لەرینەوەی پاش بوومەلەرزەکان دەبێتەوە بە پلەی جیاواز، بەو پێیەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە کە لە 6ی شوباتدا روویدا تا ئەمڕۆش کاریگەریەکەی بەردەوامە، کە بە دەیان هەزار گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، زۆربەیان لە باکوور سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا بوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازچی