بەڕێوهبهرێتی خۆسه‌ر: هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌رامبه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا نایه‌ته‌وه
ره‌قه- نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر نایه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی كه له سایتی خۆی بڵایكردوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر رایگه‌یاندوه، “ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركی شه‌ڕی دژ به گه‌لی ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر په‌ره‌پێداوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رۆژی هه‌ینی رابوردو توركیا ژیان تۆڵهڵدان و هاوڕێكانی له رێی درۆنێكه‌وه به ئامانج گرت له‌كاتێكدا ئه‌وان له ئه‌ركی گه‌ڕانی و به‌دواداچوندا بون بۆ شانه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه.”
هێرشه ئاسمانییه‌كانی له رێی درۆن و چڕكردنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، دوای ئه‌وه دێت له لوتكه‌ی تاران ئه‌ردۆگان شكستێهێنا روسیا‌و ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی زه‌مینی له‌ناوچه‌كانی له ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.