ئه‌ردۆگان سه‌رله‌نوێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
سلێمانی- نۆرس پرێس
هەمدیس جارێكی تر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نوێ كرده‌وه.
ئه‌ردۆگان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه، ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، چونه ناوه‌وه بۆ ناو خاكی سوریا به قوڵایی 30 كلم ته‌واو ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كات له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سه‌رۆكی توركیا وتویه‌تی، “ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به ته‌واوبونی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردنی پشتوێنه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر سنوره‌كه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ستپێده‌كات.”
توركیا ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین ئۆردوگا دروستبكات و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی لایه‌نگری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان تێیاندا نیشته‌جێ بكات كه له رابوردو و ئێستادا ده‌یاندات به گژ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)دا.
تا ئێستا حكومه‌تی سوریا‌و روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا و ئێران نه‌یارن به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه، هه‌رچی له به‌ڕێوه‌ه‌به‌رێتی خۆسه‌ریشه، پرۆسه‌كه‌ی توركیا به هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه كوردییه‌كان و ده‌ركردنی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه ده‌داته قه‌ڵه‌م.
له كاتێكی پێشتردا ئه‌مڕۆ ئیبراهیم كاڵن وتی، ئه‌نكه‌ره ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه “له باكوری سوریا”.
له 4-6-2022 مه‌زڵوم عه‌بدی،فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی ویلایه یه‌كگرتوه‌كان و روسیا تا ئێستا دژی هێرشه‌كانی توركیان.
باسی له‌وه‌شكرد، “ئاماده‌ی گفتوگۆین و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌وه سه‌رجه‌م قه‌یران و كێشه‌كان له‌رێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كاربكه‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه داگیركراوه‌كان به رێگای ئاشتییانه.”
عه‌بدی داواشی له سوریا كرد ئه‌ركه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا ئه‌نجامبدات و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، “هێرشه‌كانی توركیا، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵاته تێكده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا دراون.”
به وته‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی، ئه‌وه‌ی سودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له هێرشی توركیا، داعشه و ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر ده‌كرێن ده‌بنه مۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه.