“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو کردەوەی دژ بە “هەسەدە” و سوپای عێراق راگەیاند
دێرەزوور- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە رێگەی ناسینەرەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆیان لە دوو کردەوەی جیاواز لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای عێراق، راگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی خاڵێکی پشکنینی سەر بە “هەسەدە”یان لە دەروازەی شارۆچکەی “ئەلحەوایج” لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، ئەو بەئامانجکردنە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی “هەسەدە”، لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.
لە راگەێنراوێکی دیکەدا کە هەمان ئاژانس بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی سوک و مامناوەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراقیان لە نزیک رێگای عەکاشات / ئەلروتبە لە رۆژئاوای ئەنبار لە عێراق، کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، بە ئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کارمەند و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەیان.
سوریا و عێراق زیادبوونی چالاکییەکانی داعش بەخۆوە دەبینن، سەرەڕای ئەوەی هەڵمەتە ئەمنییەکانی دژ بە داعش و شانە نووستووەکانی بەردەوامیان هەیە.
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە سێ کردەوەی دژ بە سوپای عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیاند.