جۆن کێربی: بایدن سوورە لەسەر هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا
هەولێر – نۆرس پرێس
جۆن کێربی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس رایگەیاند کە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا “دەسبەجێ و بوێرانە” وەڵامی هێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکای لە سوریا داوەتەوە و راشیگەیاند، بایدن سوورە لەسەر هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا.
جۆن کێربی ئەوەشی خستەڕوو، کە کەمتر لە هەزار سەربازیان لە سوریادا هەیە و ئەگەر ژمارەی ئەوانە بە رێژەیەکی گەورە کەمببێتەوە بەڵام هێشتا بەشێوەیەکی کاریگەر و هەستیار بە دوای ئەو تۆڕە چەکدارانی داعشدایە و ئاماژەی بەوەدا، لەبەر ئەم هۆکارە سەربازانی ئەمەریکا لە سەر ئەرکی خۆیان لە سوریا دەمێننەوە و بایدن “زۆر سوورە” لەسەر هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سووریا.
باسی لەوەش کرد کە ئەگەر بایدن بە پێویستی بزانێت ئەوە وەڵامی زیاتری ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە گرووپە پاڵپشتی کراوەکان لەلایەن ئێرانەوە لە 23ی ئادار کردیانە سەر کارمەند و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق.
جۆن کێربی، گوتی: “ئەم هەفتەیە لێرەوە ئەوەمان نیشاندا کە هەمووکات بە پێداگرییەوە بەرگری لە گەلی ئەمریکا دەکەین” و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیامە “بە دەنگێکی بەرز و بەشێوەیەکی روون” بۆ بەرامبەرەکەیان ناردووە.