نزیکەی 20 سەرباز لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کوژران
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، جۆن کیربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نیازی ئەوەی نییە کە سەربازەکانیان لە سووریا کەمبکاتەوە.
لێدوانی کیربی دوای ئەوە هات کە لایەنگرەکانی ئێران بنکەیەکی ئەمەریکیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و پێنج سەربازی تری ئەمەریکی بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، کێربی رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە بوونی سەربازیمان لە سوریا، و ئەرکی ئێمە بۆ نەهێشتنی داعش گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتر لە 1000 سەربازی ئەمەریکی لە سوریا ئەم ئەرکە ئەنجام دەدەن، ئەمە زۆر کەمترە لە پێشوو، بەڵام بەسە و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەم ئەرکە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکیە ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر لایەنگرەکانی ئێران لە سوریا کرد و گووتی، ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بەدووری نازانین ئەگەر سەرۆک کۆمار بە پێویستی بزانێت بۆ پاراستنی سوپا و بنکەکانمان.
لە بەرامبەر هێرشی لایەنگرانی ئێرانییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی لایەنگرانی ئێران دەستپێکرد و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 سەرباز لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کوژران.