ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بریندار دەبێت
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بریندارکرا.
سەرچاوەیەکی سەربازی هەسەدە لە شارۆچکەی حەوایج کە 45 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو بە چەکی دۆشکە، بازگەی دەروازەی شارۆچکەکەیان کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەندامێکی هەسەدە، بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستووەتەوە، بەڵام باری تەندروستی ئەو بریندارە ناجێگیرە، ئەمە بەپێی گوتەی پزیشکێکی نێو نەخۆشخانە سەربازیەکە.
لەم دواییانەدا، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕەکان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و کەسایەتییە دیارەکانی خێڵ و دانیشتوانی مەدەنی ناوچەکە زیادیان کردووە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکدا کە بە چەکی دۆشکە ئەنجامدراوە دوو ئەندامی هەسەدە لە شارۆچکەی حەوایج لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دێرەزوور بریندار بوون.