لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا باران دەبارێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا، پێشبینی ئەوەی کردووە کە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی سوریا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت هەروەها بارانێکی زۆر دەبارێت و هەندێکجاریش ڕەشەبا و تەپوتۆز لەگەڵدا دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەمرۆ تا سبەی نیوەڕۆ بارانێکی زۆر لە ناوچەکانی جەزیرە تا دەگاتە گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەبارێت بەتایبەتیش لە کاتژمێرەکانی ئێواران و شەواندا بارانێکی زۆر دەبارێت، هەروەها بەشێوەی جیاوازیش دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش ڕەشەبا دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی کەشناسی، سبەی کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران لە باکور و ڕۆژئاوای جزیرێ و دورگەکاندا هەیە و پلەکانی گەرمایش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی