لە هەولێر ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانیکردن لە قوربانیانی جندێریس دەردەبڕێت
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ قوربانیانی جندێرس ئەنجامدا، ئەوانەی کە لە سەروبەندی جەژنی نەورۆزدا بە دەستی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کوژران.
خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران و کۆتاییهێنان بە نادادپەروەری بەرامبەر بە خەڵکی شاری عەفرین دەکەن و داوا دەکەن کە کۆتایی بە داگیرکارییەکان لەو شارەدا بهێنرێت.
کاوە عەزیزی نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین بە ناوی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، هاتووین بۆ بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، بۆ ئەوەی ئیدانەی ئەوە بکەین کە برا کوردەکانمان لە جندێرس و عەفرین، لەسەر دەستی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان چیان بەسەرهاتووە، کە لەسەربەندی نەورۆزدا پێنج گەنجی کوردیان کوشتووە.
عەزیزی دەشڵێت، داواکارییە بنەڕەتییەکانمان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە فراکسیۆنە چەکدارەکان لە ناوچە کوردستانییەکان دەربچن، و تاوانباران دادگایی بکرێن و هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی لە خەڵکی ناوچەکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئەو ناوچەیە دروست بکرێت.
گروپێک لە ئاوارە سورییەکانی شاری عەفرین بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەدا کردووە، لەنێویاندا ئەسمەهان محەمەد لە دوای پێنج ساڵ لە داگیرکاری و ئازاردان داوای کۆتاییهێنان بە نادادپەروەرییەکانی شاری عەفرین دەکات و تاوانی کۆشتنی گەنجانی کوردیان شەرمەزار کرد کە لە شەوی نەورۆزدا کۆژراون، جەختی لەوە کردەوە کە نەورۆز جەژنێکی نەتەوەیی کوردە بۆیە کەس ناتوانێت ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی کوردان بکات.
دۆلفان ئەحمەد پەنابەری سورییە گووتی، خێزانە کوردەکانی سوریا لە شاری عەفرین بەدەست نادادپەروەری گروپە چەکدارەکانەوە دەناڵێنن، کە قێزەونترین تاوان بەرامبەر کوردەکان ئەنجام دەدرێت، بۆیە هاتووین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین کە کۆتایی بە ئازارەکانی خەڵکی عەفرین بهێنن، و گروپە چەکدارەکان لە ناوچە کوردییەکان دوربخرێنەوە.
فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنەکان، لە ناوچەی جندێرس لە عەفرین، پێنج گەنجی مەدەنی کوردیان کۆشتووە، لەکاتێکدا ئەو گەنجانە خەریکی ئاهەنگی نەورۆز بوون.