دەنگ لەسەر 8 ماددەی دیكەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان درا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ دەنگدان لەسەر 8 ماددەی دیكەی پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەنجام دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە، ئەمڕۆ دانیشتنی خۆی بۆ دەنگدان لەسەر ئەو برگە و مادانەی كە لە پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ماون پەسەند بكرێن، ئەنجام بدات.

ئەمە لە كاتێكدایە کە بڕیاربوو دوێنێ شەممە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر 8 ماددەی دیكەی پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەنجام بدات.

رۆژی 2ی ئەم مانگە لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە كۆی 15 ماددەی پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا 7 ماددە پەسەند كران.

گرنگترین ئەو ماددانەیشی كە لە پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا پەسەند كراون، هێشتنەوەی ژمارەی كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك خۆی كە لە 329 كورسی پێکهاتوون و ژمارەی كۆتای پێكھاتەكانیش گۆڕانكاریان تیایدا كراوە كە 9 كورسییە.

جێی باسە هەندێک لە لایەنی سیاسی عێراق داوای ئەوە دەكەن كە سیستەمی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق لە فرەبازنەییەوە بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی سانت لێگۆ.