دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، رووسیا رێککەوتنێکی لەگەڵ بیلاروسیای دراوسێی ئەنجامداوە بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەسەر خاکی وڵاتەکەی.
بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی هەواڵی رووسی “ئەنپاس تاس” باسی کردووە، پێیوابوو کە ئەم هەنگاوە رێکەوتننامەکانی بڵاوەپێنەکردنی چەکی ئەتۆمی پێشێل ناکات.
پوتین لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا چەکی ئەتۆمی لەسەر خاکی هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی جێگیر کردووە.
رایگەیاند کە “رووسیا 10 فڕۆکەی لە بێلاڕووس جێگیر کردووە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکییان هەیە”.
سەرۆکی رووسیا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی “بەبێ زیادەڕەوی، سەدان هەزار لەو مووشەکانەی هەیە و تا ئێستاش بەکاریان نەهێناوە”.
پوتین بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو چەکی یۆرانیۆمیەی کە رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دابینی دەکات، چەکی کۆمەڵکوژ نین، بەڵکو وەک چەکی مەترسیدار پۆلێن دەکرێت.