ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا دژبه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شاری عه‌فرین خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا “ئه‌نه‌كه‌سه” له‌دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شه‌وی نه‌ورۆز له شاری جه‌ندرێس، كه پێنج هاوڵاتی كورد به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز شه‌هیدكران، له‌به‌رده‌م بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ئه‌نه‌كه‌سه داوای كرد ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئه‌و تاوانه نامرۆڤایهتیهن بدرێنه دادگا و سزا بدرێن، داواشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، گروپی ئه‌حرار شه‌رقیه‌ی سه‌ر به توركیا كه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه پۆڵێن بكرێن له لیستی تیرۆر.

له خۆپیشاندانه‌كه داوایان له وڵاتی توركیا كرد له شاری عه‌فرین بكشێنه‌وه تا هاوڵاتییانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره بگه‌ڕێنه‌وه خاكی خۆیان.
له‌مباره‌یه‌وه نیعمه‌ت داود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ئێمە ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین کە شەوی نەورۆز بەرامبەر خەڵکی عەفرین ئه‌نجامدار و ئێمه وەک خەڵکی قامشلۆ پشتیوانی خەڵکی عەفرین دەکەین.
نیعمه‌ت باسی لەوەشکرد، “دۆخی عەفرین و جه‌ندرێس وەک جاران نابێت و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش، پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی دیار بكات کە ئایا هێشتا له‌گه‌ل شۆڕه‌شی سوریان یاخود هه‌ڵوێستیان گۆڕاوه، چونكه به‌و كرده‌وانه ، دیاری ده‌خه‌ن كه”. دژایەتی شۆڕشی سوریا ده‌كه‌ن.” .
ڕاشیگه‌یاند ” ته‌نها كورد داوای سوریایەکی ئازاد و دیموکراسی دەکەین، بۆیە دەکوژرێین و کۆمەڵکوژ ده‌كرێین”.
ده‌شڵێت “ئەو کەسانە دژی مافی کورد و دهوهسنتهوه، بۆیە لە شەوی یۆرۆزدا خەڵکی عەفرینیان کۆمەڵکوژ کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد به‌هه‌موو توانایه‌كی پشتیوانی له گەلی کورد و خەڵکی عەفرین و جه‌ندرێس ده‌كات”.