به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر: ئه‌و گه‌نمه‌ی ئه‌مساڵ وه‌رگیراوه، تا وه‌رزی دواتر به‌ش ده‌كات
ره‌قه-نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی ئابوری شاری ره‌قه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه ئه‌مساڵ وه‌رگیراوه، تا وه‌رزی داهاتو به‌ش ده‌كات.
ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه، هه‌تا دوێنێ یه‌كشه‌ممه 115 هه‌زار و پێنجسه‌د تۆن بوه به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵ له شاری ره‌قه.
ئه‌حمه‌د علی، هاوسه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ نۆرس پرێس وتی، “ئه‌و بڕه‌ی وه‌رگیراوه له جوتیاران و بازرگانه‌كان له ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به كۆمپانیاكه، له‌سه‌روی پێداویستی ئاشهكانهوهیه له ره‌قه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی.
وتیشی، “ئه‌و بڕه‌ی ئاشه‌كان پێویستییان پێیه‌تی، له نێوان 90 بۆ 95 هه‌زار تۆندایه.
به وته‌ی علی، به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌مساڵدا له ساڵی رابوردو باشتر بو.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر گشتاندنێكی بڵاوكردوهتهوهو بڕیاریداوه تا كۆتایی ته‌موز گه‌نم له سایلۆكان وه‌ربگیرێت و تا ئه‌و واده‌یه دواكه‌وتنی به ئه‌نقه‌ست له راده‌ستكردنی گه‌نم روبدات، سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
خۆسه‌ر نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌نمی به 2200 لیره‌ی سوری دیاریكردوه‌و به‌پێی جۆری گه‌نمه‌كه‌ش نرخه‌كه جیاوازی دروست ده‌كات.
به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی خۆراك له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ند رێوشوێنێكی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ناو شاره‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا تا رێگه نه‌درێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆسه‌ر بڕوات و بفرۆشرێت.