ئالوزیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە سوریادا فراوانتر دەبن

رەقە – نۆرس پرێس

شارەزایەکی کاروباری ئێران پێشبینی ئەوە دەکات کە ئالوزیەکانی نێوان ئێران وئەمەریکا لە سوریادا بەرفراوانتردەبێت و ئەگەری  پێکدادانیش لە نێوانیاندا هەیە.

رۆژی شەممە، شوێنە سەربازییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بەو هۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

مستەفا نعێمی، توێژەرێکی بەشدار لە کۆڕبەندی عەرەبی بۆ شیکردنەوەی سیاسەتەکانی ئێران پێی وایە کە تاران بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقەمەنی بەکارهێناوە، ئەمە جگە لەوەی کە 10 مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی بنکەکانی ئەمەریکا کراون.

بەپێی پنتاگۆن، هێرشەکانی ئەمەریکا دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی هاتووە، کە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووەتە هۆی کوژرانی ئەمەریکیەک و برینداربوونی 6 کەسی دیکە.

نعێمی، ئاماژەی بەوەدا ئێران لە ناوخۆی سوریا گورزێکی لەلایەن ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە بۆیە نایەوێت بەرەیەکی تری شەر بکاتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: زانا عەلی