هەولێر – نۆرس پرێس
زیندانیەکی خەڵکی شاری شاباد لە گرتوخانەی ناوەندی کرماشان له كوردستانی ئێران بەهۆی شەرو پێکدادانی نێوان زیندانیاندا کوژرا.
لە راگەیەنراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان زیندانیانی نێو گرتوخانەی ناوەندی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان، زیندانیەک بەناوی مەهدی کەرەمی کە خەڵکی شاری شابادە کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی هەنگاو ڕاگەیاند، ئەو زیندانی کراوە لەلایەن زیندانیەکی دیکە کە ناوی میلاد جامع شورانی بوو بە لێدانی چەقۆ کوژراوە.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، پێشتریش هەواڵی کوژرانی زیندانیەکی دیکەیان بڵاوکردووەتەوە کە ناوی مەجید شاهوەیسی بوو و لە تەمەن 35 ساڵاندا بووە و خەڵکی شاری کرماشانە، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان زیندانیانی ئەو گرتوخانەیەدا بە لێدانی چەقۆ کوژرابوو.