
له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له دێره‌زور دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه برینداربوون
دێرەزور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر بازی هێزەکانی سوریای دیموکرات، له ڕۆژئاوای دێرەزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی “هەسەدە” لە شارۆچکەی حه‌وایج بومسعه، ڕایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی هه‌سه‌ده كرد له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌وایج بومسعه، له ئه‌نجامدا دوو ئەندامی هه‌سه‌ده برنداربوون و یه‌كێك له برندارهكانی برینه‌كه‌ی سه‌خته.
له ناوچه‌كانی دێرەزۆر ڕۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له زۆربه‌ی كرده‌وه‌كان ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه چڕانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت..
دوو ڕۆژ لەمەوبەر هاوڵاتییه‌كی سڤیل لە شارۆچکەی بەسیرەی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، به ته‌قه‌ی نه‌ناسراو گیانی له‌ده‌ستدا.