هەولێر – نۆرس پرێس
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی دڕندانه گەنجێکی کوردی شاری بانە لە تەمەنی 19 ساڵیدا كۆشت.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بێهزاد عەزیزی، تەمەن 19 ساڵان کە خەڵکی شاری بانەیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران کۆژرا.
بە گوتەی ئەو کەسانەی کە رووداوەکەیان بەچاوی خۆیان بینیوە، رۆژی چوارشەممە رابردوو، لە دوای ئەوەی ئەو گەنجە کوردە لە کاتی گەڕانەوەیدا بە سنوری کێلەی شاری بانە هێزە ئەمنیەکان تەقەی لێدەکەن، دواتر بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارەکە گواستراوەتەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاند، کاتێک ئەو هاوڵاتیە کوردە دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی بەنێوی دەرە شێخان لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەدریتە بەر دەستڕێژی گولـه و لە ئەنجامدا گیانی له ده‌ستدا.