پنتاگۆن : هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی وردیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە

 دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێرشێک کراوەتە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵام هیچ سەربازێکی ئەمەریکی بریندار نەبووە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا بە کەناڵی MSNBC راگەیاند، دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی ئەمەریکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشە وەڵامێکی سەرەتایی بوو بۆ ئەو هێرشانەی کە واشنتۆن بۆ سەر گروپە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پنتاگۆن ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی وردیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، ئەمەش لە دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاتووە کە بەهۆیەوە کەسێکی ئەمەریکی کوژرا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی