لە ناوەڕاستی سوریا 15 کەس بەدەستی داعش کوژران

حەما – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی لەکاتی کۆکردنەوەی پاشماوەکان لە ڕۆژهەڵاتی حەما لە ناوەڕاستی سوریا 15 کەس کوژران، کوژرانی ئەو کەسانە لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش بووە، هاوکات 40 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، کە رۆژی پێنجشەممە 15 کەسی مەدەنی و 8 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لەلایەن شانەکانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کران، لەکاتێکدا ئەو کەسانە خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەکانی گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 40 کەسی دیکەیش بێسەروشوێنن، میدیاکانی حکومەتی دیمەشقیش تا ئێستا هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی هێرشەکەوە باس نەکردووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆکردنەوەی پاشماوەکان لە مانگی شوباتەوە، ڕێکخراوی داعش چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر کرێکاران و هێرشەکان بە تەقە و ڕفاندن ئەنجامدراون و بەو هۆیەوە دەیان کەس  کۆژراون.

جێی باسە ئەو خەڵکە ناچارە پاشماوەکان کۆبکاتەوە ئەویش بەهۆی بارودۆخی سەختی ئابووری و شەڕی 12 ساڵەی سوریا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی