داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدە دەگرێتە ئەستۆ
حەسەکە – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، ڕێکخراوی تێرورستی داعش بەرپرسیارێتی بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی هەسەدەی لە باشوری شارۆچکەی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان گرتەئەستۆ.
پێگەی ئەلیکترۆنی ئەعماق کە سەر بە ڕێکخراوی داعشە بڵاویکردەوە، کە چەکدارانی ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدە لە نزیک ناوچەی دەشیشەی باشووری حەسەکە، تەقاندەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی چوار شەڕڤان و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەیان.
لەم دواییانەدا داعش هێرشەکانی لەدژی هێزەکانی هەسەدە و خەڵکی مەدەنی و کەسایەتییە دیارەکانی خێڵەکان لەو ناوچانەدا چڕتر کردووەتەوە، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە بۆ لاوازکردنی ڕێکخراوەکە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەنجام دەدرێن.