هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له چیای حه‌مرین 3 تیرۆریستی داعش کۆژران.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چوار مووشه‌كیان ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش كرد له چیای حه‌مرینی سنوری پارێزگای دیاله، له ئه‌نجامی ئەو هێرشەدا 3 تیرۆریستی داعش كوژران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رێکخراوی داعش له سنوری چیای حه‌مرین جموجۆڵیان زیادی كردووه و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانیشیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتربوونە.