لە ڕۆژئاوای دێرەزوور سێ کەس کوژران
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، لە بیابانی ڕۆژئاوای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو کە پێدەچێت لە لایەن رێکخراوی داعشەوە چێندراوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی مەسریب لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای دێرەزوور ڕایگەیاند، نادر سالم تەمەن 40 ساڵ، لەگەڵ خالیدی برای و قوسەی کوڕەکەی، لە ئەنجامی مینێکی چێندراودا گیانیان لەدەستدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی دانیشتوانی دێرەزوور پەنا بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان دەبەن، سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەکانی جەنگدا روودەدات، بەڵام دۆخی خراپی ئابوری ناچاریان دەکات کە ئەو کارە بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەم دواییانەدا لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەکانی شەڕدا لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ژمارەی کوژراوان زیادی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت نەیتوانیوە ئەو پاشماوانە لابدات.
پاشماوەی شەڕ لە ناوچەکانی گوندەوارەکانی دێرەزوور بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، و مەترسییەکی گەورەش بۆ سەر ژیانی دانیشتوان و بەتایبەت منداڵان دروستکردووە.