سوپاس پاسدارانی ئێران مەلای مزگەوتێکی گوندەوارەکانی دێرەزوور دەستگیر دەکات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممە، ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران، مەلایەکی مزگەوتیان بە تۆمەتی هاندان لە شارۆچکەیەکی گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران عومەر مەدا، مەلای مزگەوتی فاتیح لە گوندەوارەکانی ئەلبوکەمال بە پاساوی هاندانی نوێژخوێنان بۆ نەچوونیان بۆ نێو تەریقەتی شیعە دەستگیرکرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مەلایە خەڵکی شارۆچکەی بولێلە لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور، بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری ئەلبوکەمال نیشتەجێن.

رۆژی هەینی بە دەیان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەکە لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو مەلایەدا چوونەتە بەردەم بارەگایەکی سوپای پاسدارانی ئێران و خۆپیشاندانیان کرد و داوای ئازادکردنی ئەو مەلایەیان دەکرد، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەڕەشەی کوشتنیان لە خۆپێشاندەران کردووە ئەگەر بەردەوام بن لەو خۆپێشاندانە، بۆیە بەگوێرەی سەرچاوەکە خۆپێشاندەران گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد که دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دار الفتوای سوپای پاسدارانی ئێران خشتەیەکی وتاری ئاینی بڵاوکردەوە که له کاتی نوێژی هەینیدا له مزگەوتەکانی دێرەزوور ئەو وتارانە پێشکەش دەکرێن و مەلاکان ناچارکران کە پێوەی پابەندبن.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی