پێنج کوردی شاری ورمێ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا

هەولێر – نۆرس پرێس

پێنج هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێنج هاوڵاتیی کوردی شاری ورمێ بە ناوەکانی (نەسیم نەمازی، وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی، ڕەحمان پڕحازوو و مەنسوور ڕەسووڵی)، لە کۆتایییەکانی لەلایەن لقی 3ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دادوەر “نەجەفزادە”، بە تۆمەتی “هاوکاریی ئەمنییەتی و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو پێنج بەندکراوە، رۆژی ڕابردووش دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بە شێوەی کاتی مانگرتنەکانی خۆیانیان راگرتووە و بۆ بەندی سیاسیی ئەو بەندیخانەیە گەڕێندراونەتەوە.

نەسیم نەمازی، لەو بەندکراوانەیە کە هاوکات لەگەڵ مەحیەدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو لە بەندیخانەی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەەوە و ئێستاش ئەگەری زۆری جێبەجێکرانی سزاکەی هەیە.

پێشتریش ئەو دادگایە بە تۆمەتی هاوشێوە، پێنج هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارەیان بە ناوەکانی (کامران هەنارە، فەخرەدین دووکانلووی میلان، ئەشکان عوسمان‌نژاد گەندووک، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتاق گەنگچین)، بە 10 ساڵ بەندکردن سزا داوە.