دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە سنوری نێوان توركیا و ئێران تۆمار کراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندەکە، چەقی بومەلەرزەکە بە دوری 95 کیلۆمەتر لە ‘ئورمیە’ و 17 كیلۆمەتر شاری ‘خۆی’ ئێران بووە کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئێرانەوە هەردوو ناوچەكەش هاوسنورن لەگەڵ توركیا.
لە راگەیەندراوەکەی سەنتەری بومەلەرزەزانیی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستدا ئاماژە بەوە کراوە، بومەلەرزەکە بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە تۆمارکراوە.
هێشتا زانیاریی لەبارەی زیانە ماڵ و گیانییەکانی ئەم بومەلەرزەوە بەردەست نییە