هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له باشیك
سلێمانی-نۆرس پرێس
به‌پێی میدیاكانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌ی سه‌ربازی زلیكان-ی توركیا له باشیك به موشه‌ك هێرشیكراوه‌ته سه‌ر.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایانكردوه، “هێرشه‌كه به موشه‌كی گراد ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی به ئامانج گرتوه.”
ئه‌و هێرشه پاش هێرشه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابوردوی توركیا دێت بۆ سه‌ر سه‌یرانگای گوندی په‌رخێ له زاخۆ كه 9 كوژراو و 22 برینداری سیڤیلی لێكهوتهوه.
له پاش هێرشه‌كه، حكومه‌تی عێراق داوایكرد سه‌رجه‌م بنكه‌و هێزه‌كانی توركیا له خاكه‌كه‌ی بچنه ده‌ره‌وه‌و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه هیچ رێكه‌وتنێكی ئه‌منی نییه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ ناو خاكی عێراق.
توركیا له سنوری باشیك سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌یه، كه لە ساڵی 2015 دروستکراوەو 250 سەرباز تێیدا نیشته‌جێكراوه.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه به سەربازگەی گوداد-یش ناوده‌برێت و له‌مساڵدا چه‌ند جارێك موشه‌كباران كراوه.