بوومەلەرزەیەك توركیا دەهەژێنێت

بەرێوبەرایەتی ئیدارەی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا کە ناسراوە بە ئافاد رایگەیاند، ئەمرۆ کاتژمێر 12:19 خولەک، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5٫3 پلە پارێزگای مەڕەشی باشوری توركیای هەژاند.

هەروەها هەر ئەمرۆ كاتژمێر 08:45 خولەک بەیانی، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4٫3 پلە پارێزگای مەڕەشی باشوری توركیای هەژاند.

بەرێوبەرایەتی ئیدارەی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە و ئەوەی خستەڕوو كە چەقی بوومەلەرزەكە قەزای ئۆنیكیشوباتی سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە و بە قوڵایی 6٫94 كیلۆمەتر روویداوە.