کۆمەڵەی عەفرین لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی جه‌ندرێس ده‌كه‌ن.
قامشلۆ – نۆرس پرێس
کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی عەفرین بەیاننامەیەکی بۆ ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی جه‌ندرێس به‌ڵاوكرده‌وه.
هەروەها داوای لە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان کرد ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بەو تاوانانە بهێنرێت کە لەلایەن گرووپە چه‌كداره‌كانی سه‌ر تورکیا له دژی خەڵکی عەفرین ئەنجام دەدرێن.
كۆمه‌ڵه‌كه داوای له لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەو کەسانە سزا بدەن کە ئەم تاوانه‌یان ئەنجامداوە، دا‌واشیان كرد خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان و سیستمی دادپەروەری لە عەفرین دابمەزرێت، داوای ئازادکردنی ئه‌و هاوڵاتییه كوردانه‌ی له زیندان و بێسەروشوێنكراوه‌كانیان کرد.
لەو چوارچێوەیەشدا ئیسماعیل حەمو هاوڵاتی شاری عه‌فرین، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “له‌م گردبوونه‌وه‌یه ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤایانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، کە شەوی نەورۆز لە جه‌ندرێس پێنج هاوڵاتی كورد به ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا شه‌هید كران، “. داوا لە وڵاتانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ عەفرین.
ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، “داوا لە هەموو ڕێكخستنه‌كانی كورد ده‌كه‌م ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو تاوانانە بدۆزنەوە کە دژی خەڵکی عەفرین ئه‌نجام ده‌درێت، چونکە خەڵک دەکوژرێت و ماڵیشیان تاڵان دەکرێت”.