هیومان ڕایتس وۆچ: کوشتنی كورده‌كان لە شەوی نەورۆزدا لە عەفرین درێژه‌خه‌ری ئەو پێشێلکاریانه‌یه كه گروپه چه‌كداره‌كان پێنج ساڵە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ (هومان ڕایتس وۆچ) ڕایگەیاند، کوشتنی کورد لە شەوی نەورۆزدا لە جێندێرس درێژه‌خه‌ری ئەو زنجیرە پێشێلکارییانه‌یه کە ماوه‌ی پێنج ساڵه لە دژی دانیشتوانی ناوچەی عەفرین لەسەر دەستی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت.
٢٠ی ئازاری 2023 كه ده‌یكرده شه‌وی نه‌ورۆز، ، گروپی “ئه‌حرار شه‌رقییه”ی سه‌ر به توركیا، لە شارۆچکەی جه‌ندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان تەقەیان لە بنەماڵەیەکی کورد کرد، كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان ده‌گێڕا، له ئه‌نجامدا، پێنج کەسیان شه‌هیدكرد و ژماره‌كیشیان برینداركرد.
ئادەم کوغل، ئادەم کوغل، جێگری بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاند: ئه‌و تاوانه “دوای زیاتر لە پێنج ساڵ لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دێت لەسەر دەستی هێزەکانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره”.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ، ئەو گرووپە بە دەگمەن چه‌كدار و ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بەرپرسیار کردووە لە زنجیرە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئه‌نجامیانداوه.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا ڕێگەی بەو چەکدارانە داوە بۆ ئه‌وه‌ی خراپ مامەڵە لەگەڵ كورده‌كانی ناوچه‌كانی عه‌فرین و سه‌رێ كانیێ بكه‌ن كه ئێستا له‌ژێر دەسەڵاتی ئه‌و چه‌كدارانه‌دایه.
ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە به‌وردی باسی له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شەوی نەورۆز كردووه به پشتبه‌ستن به چه‌ندین بە بەڵگەنامە و ژمارەیەک شایەتحاڵ.
هیومان ڕایتس وۆچ جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا، “وەک هێزێکی داگیرکەری لایەنگری ئەو گروپه چه‌كدارانه كه ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای كوردستانیان داگیركردووه”ده‌بێت پابەند بێت بە لێکۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، و بەرپرسیارانە لێپرسینەوە له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه بكات”.
ڕێکخراوەکە داوای لە تورکیا کرد هەموو پاڵپشتییەک بۆ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ببڕێت کە تێوەگلاون لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
بە پشتبەستن بە بەڵگەکان، ڕاپۆرتەکە ڕۆشنایی دەخاتە سەر چۆنیەتیی کۆمەڵکوژییەکە لە دژی براکان، بەو پێیەی بنەماڵەی فەرحان دین عوسمان لە ناوچەی زیانلێکەوتووی جندیرێس ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا، هاوکات گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا ڕێگرییان لێکردن و داوایان كرد ئاگرەکە بکوژێننەوە.
دواتر چه‌كداره‌كان تەقەیان لە خێزانەکە کردووە و ده‌ستبه‌چێ خۆی و کوڕەزاکەی و براکەی گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌یه‌كیان برینداركرد دواتر کەسێکی دیکەش لە ئەنجامی برینەکه‌یدا گیانیان لەدەستدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان “پڕن لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ”.
بەپێی ئاماری هیومان ڕایتس وۆچ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی كه حکومەتی کاتی له ناوچه‌كه كه سوپای نیشتمانی سوریان، به‌رده‌وام ده‌ڵێن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل پێشێلکاران ده‌كه‌ین، بەڵام گروپی چه‌كداری سوپای نیشتمانی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکاریی، لەوانە کوشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا، تاڵانکردن، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تورکیا کاری نەکردووە بۆ ڕێگری‌کردن لە پێشێلکارییەکان یان باشترکردنی ڕەفتاری گروپه چه‌كداره‌كان.
کوغل ڕاشیگه‌یاند: تورکیا و سوپای نیشتیمانی سوریا، شکستیان هێناوە لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان، دڵنیابوون لەوەی کە ئەم بکوژانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، هەنگاوێک دەبێت بۆ ئاراستەیەکی دروست.